پەروین بۆلدان: ھەدەپە تاکە ناونیشانە بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری و چارەسەری ھەموو قەیرانەکانی تورکیا

کوردستان
21:52 - 2022-08-08

پەروین بۆلدان ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) راگەیاند، بۆ ھەموو کێشەکانی تورکیا ھەدەپە خاوەن قسە و ھێزی چارەسەرییە.


لە میانی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی ھەدەپە لە شاری ئەستەنبۆل پەروین بۆلدان وتی، ھەدەپە تاکە ناونیشانە بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری و چارەسەری ھەموو قەیرانەکانی تورکیا، وتیشی، لە رۆژانی رەش و تاریکیدا (ھەدەپە) زامنی دیموکراسی و ئاشتی راستەقینەبووە. 
بۆلدان ڕەخنە لە حزبەکانی تورکیا بەدەسەڵات و ئۆپوزسیونەوە دەگرێت و دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنەکان تازە بیر لە کورد دەکەنەوە.
جەخت لەوەشکردەوە، ئەگەر ھەموو پارت و لایەنە سیاسیەکان پێکەوە خەبات و تێکۆشان بکەن، ئەوە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و ھەموو زیندانیانی ھەدەپە ئازاد دەکرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP