پێشمەرگە کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردن لە میحوەری گەرمەسێر دەهێنێت

کوردستان
22:41 - 2022-08-08

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتاییان بەو ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین و کێوماڵکردنە هێناوە، کەماوەی چەند رۆژێکە لە کەناری زێی سیروان و ناوچەی گوندی دەکەی سەرچەم و دەوروبەری لە سنوری میحوەری گەرمەسێر دەستیپێکردوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" لە درێژەی کار و چالاکیەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەرواری 6ی (ئاب8/)ی 2022، فەوجی 2ی لیوای 3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە کەناری زێی سیروان و ناوچەی گوندی دەکەی سەرچەم و دەوروبەری لە سنوری میحوەری گەرمەسێر دەستپێکرد".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"ئەمڕۆ لە کاتژمێر (7:00) ی سەر لە بەیانی، فەوجی 2ی لیوای 2ی پیادە و فەوجی 2ی لیوای 19ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، قۆناغێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکەیان جێبەجێکرد، لە گوندی کانی ماسی کەناری زێی سیروان، سنوری میحوەری گەرمەسێر".

ئاشکراسشیکرد،"لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەدرێژایی حەوت کیلۆمەتر، کێوماڵ و گەڕان و پشکنین لەناوچەکەدا ئەنجامدرا، ئۆپەراسیۆنەکە، لە پێناو دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی زیاترە بۆ ناوچەکە، کاتژمێر(11:00)ی پێشنیوەڕۆ بەسەرکەوتویی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP