ئێف بی ئای ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکه‌ى ترامپ

جیهان
10:13 - 2022-08-09

ترامپ لە راگەیەنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) كه‌ خۆى خاوه‌ندارێتى ده‌كات ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی (ئێف بی ئای) ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە ھاوینەھەواری (ماری ئای لاگۆ) لە ویلایەتی فلۆریدا و گەمارۆیان خستووەتەسەر.
ترامپ رەفتاری کارمەندانی نوسینگەی فیدراڵی بە پێچەوانەی یاسا ناوبرد و رایگەیاند، چەپە توندڕەوەکانی ناو دیموکراتەکان سیستمی دادوەری وەک چەکێک بۆ پەلاماردان بەکاردەھێنن و رێگەنادەن خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ کاندید بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەر رووداوی ھەڵکوتانە سەر بینای کاپیتۆڵ لە ٦ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، کۆنگرێس و وەزارەتی دادی ئەمریکا چەندین دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ترامپ کردووەتەوە و لەماوەی رابردووشدا تۆمەتبارکرا بەھەوڵدان بۆ کودەتاکردن بەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP