بایدن واژۆ له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند له‌ ناتۆ ده‌كات

جیهان
12:25 - 2022-08-09

کۆشکی سپی ئەمریکا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئەمرۆ سێشەممە جۆو بایدن سەرنج و پێشنیارەکانی سەبارەت بە ڕێکارەکانی بونە ئەندامی کۆماری فینلاند و سوید دەخاتەڕو، پاشانیش واژۆ لەسەر رەشنوسی پرۆتۆکۆڵی بونە ئەندامی ئەو دو وڵاتە لە ناتۆ دەکات.

 

پێشتریش، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا واژۆی لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبونی فینلاند و سوید له‌ ناتۆ کردبو، پێش ئەمریکاش لە کۆی 30ی وڵاتی ناو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، 20 وڵاتیان واژۆیان لەسەر بە ئەندامبونی فینلاند و سوید له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ كرد.

واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبون یەکێکە لە قۆناغەکانی بە ئەندامبونی ئەندامانی نوێی ناتۆ، ئەمەش پاش واژۆکردنی و پەسەندکردنی بەشێك لە پەیماننامەی رێکخراوەکە دێت و رێگە بە دەوڵەتەکە دەدرێت ببێتە ئەندام لە ناتۆ، نیگه‌رانیه‌كانی توركیا و دژایه‌تیكردنی بۆ به‌ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP