ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش و هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه كۆبوه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه گروپی چه‌كدارانی داعش تائێستاش مایه‌ی هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر جیهان.
ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ روبه‌ڕوی تیرۆر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه، به‌جۆرێك ئه‌و رێكخراوه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێرشه‌كانیی و له‌باكوری عێراقیش به‌كارهێنانی درۆنی زیاتر كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داعش بۆ هێرشه سه‌ربازییه‌كانی و به‌ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان له عێراق و سوریا سود له ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵ ده‌دات قه‌یرانه‌كان بۆ هێرشی چه‌كداری بقۆزێته‌وه.
په‌یوه‌ست به داهات و سه‌رمایه‌ی داعش‌یش، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ روبه‌ڕوی تیرۆر وتی، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان گروپی چه‌كدارانی داعش له‌ئێستادا خاوه‌نی 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلاره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP