یەختێک بە 80 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە له نزیک دورگەی کارپاتۆس (Karpathos)ى یۆنان ژێر ئاو کەوت.
بە پێی زانیاریەکان تاوه‌كو ئێستا هێزی دەریاوانی یۆنان توانیویەتی 29 کۆچبەر ڕزگار بکات و گه‌ڕان به‌دواى 51 کۆچبەره‌كه‌ى ديكه‌ش به‌رده‌وامه.
وتەبێژی وەزارەتی دەریاوانی یۆنان ڕاگەیاند: له‌ئێستادا 29 کۆچبەر ڕزگارکراون کە عێراقی و ئەفغانی و ئێرانین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا تەرمی هيچ کەسێك نەدۆزراوەتەوە و گه‌ڕانه‌كانيان بەردەوامه.
کۆچبەرە ڕزگار کراوەکان دەڵێن: نزيكه 80 کۆچبەر بوون له‌يه‌خته‌كه و لە ئاوی نێودەوڵەتی یەختەکەیان ژێرئاو کەوتووه، كه پێش دوو ڕۆژ لە تورکیاوە بەڕێ کەوتوون به‌ئامانجى گه‌يشتن به وڵاتى ئیتاڵیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP