سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی روسیا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له ئۆكرانیا ده‌گوزه‌رێت به‌رپرسیاریه‌تی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وان هانی كیێڤیاندا تاوه‌كو كاربكات بۆ خاوه‌نداریه‌تی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش مۆسكۆ رێگه‌ی پێنادات چونكه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه.
وتیشی ، گفتوگۆكانی روسیا و ئۆكرانیا راگیراون و داهاتویان دیار نیه، له هه‌مانكاتیشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیون.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌و به‌رپرسه روسییه باسی له‌وه‌كردوه، وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوان بون بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پارێزراوبێت و نه‌چونه‌ته ژێر پاساوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستبونی مه‌ترسی جیهانی، به‌وهۆیه تائێستا به فشاره‌كانی واشنتن رازی نه‌بون بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌مه‌به‌ستی جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی روسیا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP