ئاسۆ مامەند پرسه و سهرهخۆشى ئاراستهى بنهماڵهى خاتوو نەغەدە عەزیز بابە عەلی هاوسەری کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ دهكات بههۆى كۆچييدوايهوه
پرسەنامە..
بەڕێزان/ کەسوکار بنەماڵەی کۆچکردوو خاتوو (نەغەدە عەزیز بابە عەلی) هاوسەری کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی خاتوو (نەغەدە عەزیز بابە عەلی) هاوسەری کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م پێگەیشت!
کۆچکردوو (نەغەدە عەزیز بابە عەلی) لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و رووناکبیر بوو، هەر بەو رۆحیەتەشەوە بوو بووە پەناو پشتیوان بۆ هاوسەری کۆچکردووی پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ.
بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، خۆم بە هاوخەمی کەسوکار و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەزانم، و داواکارم لە خوای میهرەبان کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP