سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کرد

کوردستان
13:52 - 2022-08-11

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١١ ی ئابی ٢٠٢٢ ، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێشوازیکرد لە بەڕێز چو کیجونگ کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور. 
سەرەتا بەڕێز فەھمی بورھان سەرۆکی دەستە، باسی بارودۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کرد، وە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتی کۆریا و ھاوکاریکردنی وڵاتی کۆریایی بە گرنگ وەسفکرد. لە تەوەرێکی تر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ سیاسی و یاساییە، وە حکومەتی عێراق تێڕوانینێکی ڕوونیان نیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەروەھا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە تا ئێستا حکومەتی عێراق ھیچ بودجەیەکی دیاریکراوی تەرخان نەکردووە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، بەتایبەتیش بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارەکان کە بەشێکی زۆریان لە کەمپەکان نیشتەجێن و گوزەرانیان باش نیە.

لای خۆیەوە بەڕێز چو کیجونگ کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور، ڕایگەیاند "ئاگادارین لە ھەرێمی کوردستان ڕەچاوی مافی کەمایەتیە نەتەوەییەکان کراوە" ئەمەش شایانی دڵخۆشییە.
ھەروەھا گووتی کێشەی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان زۆر ھەستیارە بۆیە پێویستە بە زمانی گفتوگۆ و دیبلۆماسی چارەسەر بکرێن و مافی پێکھاتە جیاجیاکانی ئەو ناوچانە پارێزراو بێت.
لە کۆتاییشدا ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندییەکانیان کردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP