ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه رایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كانی گه‌رما و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی غاز، ئه‌مساڵ خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا به‌رزده‌بێته‌وه، به‌كارهێنانی رۆژانه‌ش 380 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له پاریسی فڕه‌نسایه له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، نرخی نه‌وت 30 دۆلار دابه‌زیوه دوای ئه‌وه‌ی له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ گه‌یشته لوتكه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبونی پێداویستییه‌كانی نه‌وت و زیاتربونی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی تێكچونی ئاسۆی ئابوری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نرخی غازی سروشتی و كاره‌با بۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ به‌رزبونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێك وڵات له‌بری غاز و كاره‌با، نه‌وت به‌كاربهێنن، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له ناوچه‌كان به‌ر شه‌پۆلی گه‌رمی توند ده‌كه‌ون، دوایین داتاكان زیادبونی به‌كارهێنانی نه‌وت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه باسی له‌وه‌شكردوه، گۆڕانكاری له به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی له پیشه‌سازی ئه‌وروپا ڕوده‌دات، له‌نێویاندا به‌تایبه‌ت بۆ پاڵاوتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان، هه‌ربۆیه پێشبینی ده‌كرێت خواستی نه‌وت له رۆژێكدا 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد بكات، به‌تێكڕا پێداویستی رۆژانه‌ی جیهان بۆ 99 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ساڵی 2022 به‌رزببێته‌وه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "له ساڵی 2023دا خواست له‌سه‌ر نه‌وت ده‌گاته 101 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش له ئاستی پێش بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناش زیاتره، چونكه دابینكردنی نه‌وتی ئه‌وروپا به‌هۆی "داواكاری بێوێنه" بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمی و كاره‌با و له پیشه‌سازیدا به‌رز ده‌بێته‌وه".
ئه‌م راپۆرته له كاتێكدایه سێشه‌ممه‌ی رابردو، پلانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی غاز له هه‌ر 27 وڵاتی ئه‌ندام به رێژه‌ی 15% كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP