گرژییه‌كانی چین و ئه‌مریكا
وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، پێویسته به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌وانه بدرێته‌وه، كه‌پاڵپشتی له‌سه‌ربه‌خۆیی تایوان و كه‌رتكردنی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن و، له‌گه‌ڵ هێزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سوورن.
وتیشی: ئاماده‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه، كه ئاشتییان ده‌وێت و، پاڵپشتی له‌بنه‌مای چینی یه‌كگرتووی دادپه‌روه‌ر ده‌كه‌ن و، به‌رگری له‌بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن و، پارێزگاری له‌ئاسایشی هه‌رێمی و ئاشتی جیهانی ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، وڵاته‌كه‌ی، تایوان به به‌شێك له‌خۆی ده‌زانێت.
ئاشكراشیكردووه، سه‌ردانیكردنی نانسی پیڵۆسی بۆ ئیستفزازی سیاسی بووه، كه‌دڵه‌ڕاوكێی له‌گه‌رووی تایوان دروستكردووه، بێگومان ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌مریكا، دژی یه‌ك ملیار‌و 400 ملیۆن هاوڵاتی چینه‌و، به خێر كۆتایی نایات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP