بكوژی فاروق و میرزا و كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، له‌زاخۆ كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی كوشتنی باوكێك و بێسه‌روشوێنبوونی كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵیدا، ده‌ركه‌وتووه كچه‌كه‌شی كوشتووه.
ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه، ئاواره‌یه‌كی كوردی ئێزدیی به‌ناوی (فاروق میرزا خه‌ڵه‌ف)، ته‌مه‌ن 42 ساڵ له‌گه‌ڵ كچه بچوكه‌كه‌ی به‌ناوی (ئاخین)، له‌گوندی حه‌سه‌ن ڕه‌شۆی سه‌ر به‌قه‌زای زاخۆ بێسه‌روشوێن بوون، دوای چوار ڕۆژ، پۆلیس ته‌رمی فاروقی دۆزییه‌وه‌و، شه‌وی ڕابردووش ته‌رمی ئاخین فاروق دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی دهۆك له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌دهۆك، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی، توانی بكوژی (فاروق میرزا خه‌ڵه‌ف) له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدان ده‌ستگیربكات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، بكوژه‌كه دانی به‌تاوانێكی دیكه‌شدا ناوه، ئه‌ویش كوشتنی كچه‌كه‌ی فاروقه، كه تاوه‌كو ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزرابووه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP