فەهمی بورهان : کەرکوک و کۆی ناوچە کوردستانیەکانی تر پێویستی بە یەک ئەجندای کارو یەک بڕوای پتەو هەیە

کوردستان
19:15 - 2022-08-12

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتیان و پێکهاتەکانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێویستییان بە کارنامەیەکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان هەیە، لەو دۆسیەیەشدا نابێت هیچ لایەنێک پشتگوێ بخرێت.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌ : 

یەک دیدو یەک خەمی هاوبەش
لە پێناوی دروست بوونی یەک دیدی 
هاوبەش و یەک ڕوئیایی کوردی و یەک ئاراستەیی خەبات لە پێناوی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم  ، لە دوو دیداری جیادا سەردانی مامۆستایانی بەڕێز عەلی باپیر و مامۆستا صەڵاحەدین بەهادینمان کرد، گڤتوگۆی ورد و هەستکردن بەپەرۆشی زۆر و خەمخۆری و سەرەنجی وردیان داهاتویی بەرچاوی خەباتمان ڕون تر ئەکات,  پێمان وایە کەرکوک و کۆی ناوچە کوردستانیەکانی تر پێویستی بە یەک ئەجندای کارو یەک بڕوای پتەو هەیە کە لەسەر بنەمای مافی چارەنوس بیناکرا بێ و هەموان دور لە یەک جۆر بیرکردنەوەو هەژموونی تاک حیزبی کۆشش بکەین و ماف و داوای ڕەوای پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو ناوچانەش بەخەمی خۆمان بزانین و پێکەوە وەک یەک جەستەی تەندروست هەنگاو بنەین ،لەم خەباتەشدا ڕوناکبیران مامۆستایانی زانکۆو پیاوانی ئاینی و کاسبکارو هونەرمەندو کۆی چین و توێژەکانی کۆمەڵ هاوشانی حکومەت و سەرکردایەتی سیاسی بخەینەگەڕو  هیچ توانایەک نەبێ نادیدەبگیرێ، هەر وەک چۆن چون یەک هەموومان دژی داگیرکاری و تەعریب و تەرحیل دیکتاتۆریەت خەباتمان کرد.
فەهمی بورهان
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
۱۲۸۲٠۲۲

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP