تیمی نوسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا (FBI) دوای ههڵمهتی پشكنین و گهڕانیان له ماڵی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی پێشووی ئهو وڵاته لە فلۆریدا توانیویانه 11 دۆسێی نهێنی بدۆزنهوه، كه یهكێكیان دۆسییەیهکی پڕ زانیارییه سهبارهت به"سەرۆکی فڕەنسا.
وەزارەتی دادی ئەمریکا لهو بارهیهوه راگهیاندوه، بەشێک لەو بەڵگەمانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە ماڵەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا دەستیان بەسەردا گیراوه، لە لیستی بەڵگەنامە زۆر نھێنییەکاندان ، رەنگە ئەوەش ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی نوێنەرانی داواکاری گشتی بگەنە ئەو بڕوایەی ترەمپ یاسای سیخوڕی پێشێل کردوە.
لەبەرامبەرشدا دۆناڵد ترەمپ سهرجهم ئهو تۆمهتانهی رهتكردووتهوهو رایگەیاندوه، ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە نھێنی نەبوون و دەکرا ھەر کاتێک داوا بکرانایە ئامادەبوو رادەستیان بکات.
پێشتریش رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵەکەی ترەمپدا دەستیان بەسەردا گیراوە پێدەچێت پەیوەندییان بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە ھەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP