عه‌لا یاسری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) عێراقی پابه‌ند كردوه هه‌نارده‌ی نه‌وت زیادبكات به جۆرێك به‌تێكڕا هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه بگه‌یه‌نێته سێ ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ده‌گی ستراتیژی نه‌وتی خاو دروستبكات، عێراقیش پابه‌نده به بڕیاره‌كانی ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌باره‌ت به زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له ناوخۆی عێراق بۆ مانگی ئه‌یلول به ئاستی چوار ملیۆن و 663 هه‌زار به‌رمیل بۆ هه‌ر رۆژێك دانراوه. عه‌لی یاسری ئاشكرایكرد، "كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق به تایبه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كات كه خاوه‌نی پاڵاوگه‌كانن له جیهاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین سود .
راشیگه‌یاند، "عێراق پلانی هه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2027 ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP