عیراق له‌ پله‌ی پێنجه‌می جیهانیدایه‌ بۆ یه‌ده‌گی نه‌وت

ئابوری
20:23 - 2022-08-17

كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) رایده‌گه‌یه‌نێت.. عیراق له‌ پله‌ی پێنجه‌می ووڵاتانی جیهاندایه‌ بۆ یه‌ده‌گی نه‌وت.

عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند له‌ نێوان ووڵاتانی جیهان بۆ یه‌ده‌گی نه‌وت، عیراق له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت و له‌ سه‌دا 17ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خۆر هه‌ڵاتی ناوڕاست پێكده‌هێنێت.

یاسری رایگه‌یاندوه‌ پشت به‌ستن به‌ راپۆرته‌كانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ ساڵی 2016 تا ساڵی 2020، یه‌ده‌گیی نه‌وتی عیراق 148 ملیار به‌رمیل نه‌وت بوه‌.. هاوكات له‌ ساڵی 2021دا ، نه‌وتی یه‌ده‌گی عیراق زیاتر له‌ 145 ملیار به‌رمیل بوه‌.. 
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، یه‌ده‌گی نه‌وتی خاو له‌ عیراقدا به‌شی 80 ساڵ ده‌كات، گه‌ر بێتو رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ رۆژێكدا 5 ملیۆن به‌رمیل بێت


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP