عه‌ممار خه‌ڵه‌ف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند:"به‌رزبونه‌وه‌ی بڕی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بوه له بازاره‌كانی جیهان، كه هه‌ر به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی نرخی نه‌وت له بڕی یه‌ده‌گه‌كاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌و پێشبینیش ده‌كه‌ین بڕی یه‌ده‌گی دراو تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 90 ملیار دۆلار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ئێستادا بڕی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی زیاتر له 80 ملیار دۆلاره، بڕی یه‌ده‌گی زێڕیش گه‌یشتوه‌ته 131 تۆن ئه‌و بره‌ش به‌جۆرێكه كه ئه‌مساڵ 30 تۆن زێڕ زیادی كردوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی عێراق پله‌ی به‌رزی هه‌بێت له ئاستی جیهانیدا".
سه‌باره‌ت به‌شێوازی زیادكردنی بڕی یه‌ده‌گی زێڕ، عه‌ممار خه‌ڵه‌ف باسی له‌وه‌كرد، "زێڕ به به‌رده‌وامی زیاد ناكرێت، به‌ڵكو له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا زیاد ده‌كات".
له‌ئێستادا عێراق له ئاستی وڵاتانی جیهان به پله‌ی سێیه‌م دێت له‌ڕوی زۆری داهاتی نه‌وت له‌دوای سعودیه‌و ئه‌مریكاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP