ئه‌مڕۆ یەکشەممە 19-9-2022 نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە (یەریڤان)ەوە هێرشە "نایاساییەکانی" چه‌ند رۆژی رابردووی سوپای ئازەربایجانی بۆسەر ئەرمینیا ئیدانە کرد، کە دوای پێکدادانه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان باکۆ و یەریڤان له‌م هه‌فته‌یه‌دا سەردانی وڵاتەكه دەکات.
پێلۆسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پایتەختی ئەرمینیا پشتیوانی واشنتۆنی له ئه‌رمینیا دووپاتكرده‌وه‌و وتی، "ئێمە بەناوی کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین "
هه‌روه‌ك، ئازەربایجانی بەوە تۆمەتبار کرد كه لایه‌نی ده‌ستپێشخه‌ر بووه له شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوێنێ شەممە 18-9-2022 گەیشتە ئەرمینیا، ئه‌ویش دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانه خوێناوییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر له ٢١٥ کەس پێش ئەوەی به نێوەندگیری نێودەوڵەتیی ڕۆژی پێنجشەممە، کۆتایی پێبێت.
پێلۆسی وتی: سەردانەکەی "ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ پابەندبوونی نەگۆڕی ئەمریکا بە ئەرمینیایەکی سه‌قامگیرو ئاوەدان و دیموکراسی و ناوچەی قەوقازی ئارام و ئاسایش".
بیلۆسی باڵاترین بەرپرسی ئەمریکایه کە سەردانی ئەرمینیای کردووە لەو کاتەوەی كه لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی لە یەکێتی سۆڤیەتی پێش‌و وەرگرتووە.
لای خۆیەوە، ئالین سیمۆنیان، سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا، پێش گه‌یشتنی پێلۆسی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبو، سەردانەکەی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت "رۆڵی سەرەکی دەبێت لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان"
ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ساڵی ٢٠٢٠ و لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا 2 شەڕیان کرد لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباغ کێشەلەسەر، کە ناوچەیەکی ئازەربایجانەو زۆرینەی ئەرمەنییەکان تێیدا نیشتەجێن.
ئەمەریکا هاوشان لەگەڵ فەرەنساو ڕوسیا سەرۆکایەتی گروپی نێوەندگیرانی مینسک دەکات، کە لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا دەیان ساڵە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان باکۆ و یەریڤان سەرپەرشتی ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP