وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی یاسای ئاسایشی خۆراك تا ٣١/١٢/٢٠٢٢ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی هاووڵاتیانی عێراق دابین كراوه، بۆ ماوه‌ی سێ مانگی ساڵی داهاتوش ئه‌مباركردنی فریاگوزاری دابین كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، میكانیزمێك ئاماده كراوه بۆ راگرتنی به‌شه‌خۆراكی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت، راگرتنه‌كه‌ش به پێی داهاتی مانگانه‌ی هاووڵاتی دیاری ده‌كرێت، به ئاماده‌كردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی كه سوودی ده‌بێت بۆ باشتركردنی و زیادكردنی كه‌ره‌سته‌ی تر بۆ سه‌به‌ته‌ی خۆراك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP