با ساڵیادی پەیەدە ببێتە هاندەری یەکڕیزی

کوردستان
13:40 - 2022-09-20


ئەمڕۆ ٢٠ی٩ی٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) سەردانی نوێنەرایەتی ئەو حزبەی لە هەرێم کرد و لەو دیدارەدا، لەگەڵ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی وتی: ئومێدەوارم یادەکەتان هاندەر بێ بۆ یەكڕیزی وبەرەوپێشبردنی کاروانی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ كرا لەبارەی پێشهات وگۆڕانكارییەكان و شێوازی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP