سۆمۆ بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌ جیهانییه‌كان: نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌كڕن

ئابوری
16:58 - 2022-09-20



كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ڕایگەیاند، ڕێوشوێنه‌كانی بەبازاڕكردنیان گرتووەتەبەرو سەرجەم كۆمپانیا جیهانییەكانیان ئاگادار كردووه‌تەوە كە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان نەكڕن، جەختیشدەكاتەوە، حكومەتی هەرێم ده‌بێت پابەند بێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.

بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە، عەلا یاسری ئاماژه‌ی به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كردوه‌و ده‌ڵێت، "دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دەركردوه‌ كە سەرجەم ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاوەوە ئیمزای كردوه‌، نایاساییه‌".

راشیگەیاندووە، لەئێستادا ئامادەکاریی کراوە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ گواستنەوەی دۆسییەی کڕین و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق، بەڵام تائێستا حکومەت رەزامەندیی بۆ ئەو کارە پیشاننەداوە، بۆیە وەزارەتی نەوت ناچارە رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.

بە وتەی بەڕێوەبەری سۆمۆ، ساڵی رابردوو ھەرێم رۆژانە ٤٢٠ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووه‌، بەڵام لەئێستادا ئەو رێژەیە کەمیکردووە بۆ ٣٥٥ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای فیدراڵی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی بە نا دەستووری لەقەڵەمدا، لەبەرامبەریشدا حکومەتی ھەرێم ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی رەتکردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP