دژە تیرۆر دەستگیرکردنی 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند

کوردستان
20:34 - 2022-09-20



 دژە تیرۆر، ده‌ستگیركردنی 2 بازرگان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 5كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ سنووری راپه‌ڕین راگه‌یاند.

له‌ راگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆر رایگه‌یاندوه‌، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر لە دەڤەری ڕاپەڕین، پاش کۆکردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەو سنورە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر (5) کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا بگرن.  

ئاماژەی  بۆئەوەشکردوه‌، لە ئێستادا ئەو 2  بازرگانە ڕادەستی یاساکراون بۆ سزادانیان بەپێی ماددەی بەرکاهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP