به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی "روسیا توده‌ی"، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی روسیا له‌میانه‌ی وتارێكدا بۆ هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاندوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا وڵاته‌كه‌یان كرد به پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشی پێچه‌وانه و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر مۆسكۆ. وتیشی، له‌ساڵی 2014 هێزه‌كانی ئۆكرانیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشیان بۆ یه‌كڕیزی خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستپێكرد و هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌م جه‌نگه‌یان هه‌ڵگیرسان.
پووتین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وڵاتانی رۆژئاوا به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت.
له‌باره‌ی ئۆپراسۆنه‌كانیشیانه‌وه رایگه‌یاند، "هه‌نگاو به هه‌نگاو ناوچه‌كانی دۆنباس رزگار ده‌كه‌ین و پارێزگاریان لێده‌كه‌ین چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن، ئێمه‌ش رێز له‌و بڕیاره ده‌گرین. ده‌بێت رۆژئاواش باش له‌وه تێبگات، له پێناو پارێزگاری كردن له سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌مان، هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP