هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌سره یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كه‌ن
لیوای عه‌لی عه‌دنان فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند هێزه‌كانیان یه‌كێك له "مه‌ترسیدارترین" بازرگانه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌ب ده‌ستگیركردوه و ده‌تیشیان به‌سه‌ر كیلۆیه‌ك و 250 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای به‌ده‌ست هێنانی زانیاری هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به شوێنی ئه‌و بازرگانه، پلانێكی تۆكمه داڕێژرا، له پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیشدا توانراوه ده‌ستگیربكرێت.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای به‌سره رونیشیكرده‌وه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه، كه به نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆ و 250 گرام مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
وتیشی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركراوه گیراوه‌ته‌به‌رو ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP