له فه‌ره‌نسا تۆڕێكی قاچاغچێتی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا ده‌ستگیركرا كه سێ كوردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه.
(كزاڤییه دیلریۆ) سه‌رۆكی نوسینگه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی رایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكدا له باكوری فه‌ره‌نسا، لێكۆڵه‌ره‌وان له ده‌وروبه‌ری شاری لیل ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك كه پێداویستی ته‌واوی ده‌ریاوانی تێدا بووه‌و ٧ كه‌سیش ده‌ستگیركراون كه ٤ پیاو و سێ ژن بوون، سێ له پیاوه ده‌ستگیراوه‌كان كوردی عێراقن .
هه‌روه‌ها (گیریك لوبرا) داواكاری گشتی له‌شاری بۆلۆنی رایگه‌یاند، شه‌ش قاچاغچی تر راگیراون و چاوه‌ڕێن ئه‌مرۆ دادگا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.
رونیشیكرده‌وه، راگیراوه‌كان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی كه‌سانی بیانی دادگایی ده‌كرێن و پێده‌چێت سزاكه‌یان بگاته ١٠ ساڵ.
لێكۆڵه‌ره‌وان له فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، قاچاغچییه‌كان له هاوینه‌وه ٨٠ پرۆسه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانیان ئه‌نجامداوه‌و ٨٠ هه‌زار یۆرۆیان ده‌ستكه‌وتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP