یائێر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌تستین و كۆتاییهێنان به ململانێی مێژوویی ئیسرائیل ـ عه‌ره‌ب، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت به مه‌رجی چه‌كدانانی فه‌له‌ستینییه‌كانی پێشنیازكرد.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له وتاره‌كه‌یدا كه له كۆبونه‌وه‌ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک پێشكه‌شیكرد، جه‌ختیكرده‌وه ، "رێککەوتن لەگەڵ فەڵەستینییەکان لەسەر بنەمای دامه‌زراندنی 2 دەوڵەت بۆ ھەردوو (گەل) باشترین چارەسەرە.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه، تەنھا یەک مەرجیان ھەیە کە دەوڵەتی داھاتوی فەڵەستین ئاشتیخواز بێت و چەکەکانی دابنێت، دوای ئەوەش ھیچ کۆت و بەندێک نامێنێتەوە".
یائێر لاپید وتی، "زۆرینەی زۆری ئیسرائیلییەکان پشتگیریی لە دیدگای چارەسەری 2 دەوڵەت دەکەن و منیش یەکێکم لەوانە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP