سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه‌كان رێكه‌وتون ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، ئامانجیش له‌و كۆبونه‌وه‌یه داڕشتن و په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای گرنگه .
مه‌حمود حه‌یانی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، رێككه‌وتن هه‌یه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه، هه‌روه‌ها كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك ئه‌م دانیشتنه ئه‌نجامبدرێت و په‌رله‌مان كاره‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئامانجی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه داڕشتن و په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای گرنگه.
راشیگه‌یاند: پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی به كۆده‌نگی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت و محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت 150 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP