دیمترو كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ره‌شه‌كانی روسیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم، هه‌موو جیهان له مه‌ترسیدایه.
"كولیبا" له تویتێكدا داوای كرد خاوه‌ن هێزه ئه‌تۆمییه‌كان بێنه سه‌ر خه‌ت و باس له مه‌ترسی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌ن له‌لایه‌ن روسیاوه.
وتیشی: ئه‌و هه‌ره‌شانه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نین و نابێت چاوپۆشی لێبكرێت.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له دوای قسه‌كانی "ڤلادمیر پوتن"ـی سه‌رۆكی روسیاوه دێت، كه له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی كرد به ئاماده‌كاری بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ی.
"پوتن" وتیشی هه‌ر كه‌سێك به چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ره‌شه له روسیا بكات هه‌ره‌شه‌كه ئاڕاسته‌ی خۆیان ده‌بێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP