ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان كۆبوه‌وه‌و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، له‌وانه‌ی پێكهێنانی دادگایه‌ك بۆ گوێگرتن له سكاڵاكانی رۆژنامه‌نوسان، كه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه‌وه داواكرابوو .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریداوه وه‌ڵامی داواكاری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان بداته‌وه بۆ پێكهێنانی دادگای بڵاوكردنه‌وه له ناوه‌ندی دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه، به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ گوێگرتن له سكاڵاكان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان كه په‌یوه‌ندییان به كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها پشتڕاستكردنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی پێش‌و سه‌باره‌ت به سندیكای رۆژنامه‌نوسان و ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ر سكاڵایه‌ك كه له دژی ڕۆژنامه‌نوسان تۆمار بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP