كۆبونه‌وه‌كه‌ی حه‌نانه‌ دواخرا

عێراق
12:39 - 2022-09-26

كۆبونه‌وه‌كه‌ی حه‌نانه‌ كه‌بڕیاربوو له‌نێوان موقته‌دا سه‌در و نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی و به‌ به‌شداری (هادی عامری) یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌بچێت بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌
به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی حه‌نانه‌ له‌ نێوان موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ به‌ به‌شداری (ھادی عامری) بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عیراق و به‌شداریكردنی ره‌وتی سه‌در له‌پرۆسه‌ی سیاسی ، بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌.
دوای هه‌واڵی دواخستنی كۆبونه‌كه‌ش (محه‌مه‌د سه‌یهود) سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌شێكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند  تائێستاش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌و هیوایه‌یه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در بگاته‌ رێكه‌وتن و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو به‌به‌شداری هه‌مووان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP