محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ئه‌گه‌ری بوونی به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنت بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیرو ئه‌گه‌ر شكستیهێنا له‌راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی دوری ده‌خاته‌وه .
محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسدا كۆبووه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاندووه، سودانی ڕایگه‌یاندووه، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كاره‌با، و كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ڕێگاوبان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌خۆده‌گرێت
هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌موان
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه له‌كاتی كه‌مته‌رخه‌می وه‌زی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی راپه‌رێنێت ده‌یكۆڕێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP