په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرتێك ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییاندا بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری دارایی بانگێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ی. ن. ك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند ڕاپۆرته‌كه له حه‌وت ته‌وه‌ر پێكهاتووه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ركییه‌كانیشی بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران و پرسی زیادكردنی باجه له‌سه‌ر هاوڵاتییان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاپۆرته‌كه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و له‌وێوه نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌منی و سه‌ربازی كاری بۆ كراوه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی شارستانی تا ئێستا پله به‌رزكردنه‌وه‌یان ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و پارانه‌ی مووچه‌خۆران كه لای حكومه‌تن، زیاترن له قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت لای هاوڵاتییان وه‌ك پاره‌ی ئاو و كاره‌با”، بۆیه ده‌یانه‌وێت وه‌زیری دارایی بانگێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه تاوتوێبكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP