ئەمەریکا ئيدانه‌ى هێرشه‌كانى ئێران ده‌كات

جیهان
19:37 - 2022-09-28

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئيدانه‌ى هێرشه‌كانى ئێران ده‌كات بۆسه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاشيده‌گه‌يه‌نێت كه‌ شانبەشانی خەڵک و حکومەتی عێراق دژى هێرش و مه‌ترسيه‌كان دەوەستنه‌وه‌.

ده‌قى بڵاوكراوه‌كه‌:

پەلاماری ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق
بە توندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی موشەکی بالستی و درۆن دەکەین لە لایەن ئێرانەوە دژ بە هەرێمی کوردستانی عێراق کە پێشێلکارییەکی پاساو هەڵنەگرە بۆسەر سەروەری عێراق و یەکگرتوویی خاکەکەی. ئاگاداری ڕاپۆرتە هەواڵییەکانین سەبارەت بە قوربانی مەدەنی و خەمباری هەر گیان لە دەستدانێکین بەهۆی پەلامارەکانی ئەمڕۆوە. هەروەها سەرکۆنەی لێدوانەکانی حکومەتی ئێران دەکەین کە هەڕەشەی پەلاماری زیاتر لە عێراق دەکەن.  شانبەشانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین لە ڕووی ئەو پەلامارە بێشەرمانەیە لەسەر سەروەرییان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP