نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری تۆپبارانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی دانیشتوانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
ستێفان دوژاریك وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له په‌یامێكدا ووتی ، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری تۆپبارانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی دانیشتوان كه هاوڵاتی مه‌ده‌نی تێدا نیشته‌جێن.
داواشی، له هه‌مو لایه‌نه‌كان كردووه ده‌ستبه‌جێ كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بكه‌ن و تۆپبارانه‌كانیش رابگیرێن.
هه‌ر سه‌یاره‌ت به بۆردومانه‌كانی دوێنێ رێكخراوی منداڵپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (یونسێف) ، سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك له‌كۆیه كرد‌و و داواشی له هه‌مو لایه‌ك ده‌كات رێز له جاڕنامه‌ی پارێزگاریكردن له خوێندنگاكان بگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP