هێزهكانى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لەدوو کردەوەی جیاوازدا ٤ كهس بهتۆمهتى دزى كردن دهستگير دهكهن
(٣) لەتۆمەتبارەکان بەنای (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن ، باندێکێ دزیکرنیان پێکهێنابوو ، لە شاری سلێمانی لە چهند شوێنێكيش دزیان کردبوو لهوانه: لەمزگەوتی ڕەحمان لەگەڕەکی کانیکوردە لەمزگەوتی فیردەوس و لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەمەحەلێکی چیمەنتۆو چەوولم کەخاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان ، ههوهها دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان .
ههروهها بەڕێوەبەرایەتييهكه رايگهياند لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کردوه لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر
لهلايهكى ديكهوه و لەکردەوەیەکی دیکەی هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕش دەستگیرکرا ، کەهەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت
تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (٣٩٣ ٬ ٤٤٦) لەیاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە
ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە وەچەندین کەلو پەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانەوە دەستیبەسەردا گیراوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP