سەرۆک بەرهەم پێشوازیکرد لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

عێراق
12:55 - 2022-10-02


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 2 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی وڵات، بەتایبەتی دۆخی ئەمنی و سیاسی و دووپاتکرایەوە لە گرنگی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە جددیانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و هێنانەکایەوەی بەرکەوتە نیشتیمانییەکان رووەو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی خەڵک.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP