به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی به‌غدا رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ له‌گه‌ڕان و به‌دواداچونی تیمه‌كانیان، ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچێك و دایكیان له‌ژێر باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كه‌ی تاقیگه‌ی نیشتمانی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌رهێناوه‌و گه‌ڕانیش به‌دوای كه‌سانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای چوار رۆژ هێشتا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێنن به‌رده‌وامن".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌گوێره‌ی میدیا عیراقیه‌كان ، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا گیریانخواردوه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش تا ئێستا توانیویانه 13 كه‌س رزگاربكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP