هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له په‌یامێكیدا بۆ ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی باوكی بۆ عێراقییه‌كان هه‌بوو، جێپه‌نجه‌ی له مێژووی عێراقدا به‌جێهێشتووه، له رۆژانی خه‌بات و شۆڕشگێڕیدا ناسیومانه كه سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو، ساڵانی زۆری پڕ نه‌هامه‌تی كۆی كردینه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزو پته‌ومان هه‌بوو له پێناو رزگاركردنی عێراق له دیكتاتۆریه‌ت، دواتر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیشدا ناسیمان كه نمونه‌یه له دانایی و ساده‌یی و چه‌ند شاره‌زایه له به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تدا.
ده‌شڵێت، سه‌رۆك مام جه‌لال شاره‌زایه‌كی زۆری له هه‌موو كێشه‌كان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان هه‌بوو، كه هه‌موو عێراقییه‌كان خۆشیان ده‌ویست، چونكه مام جه‌لال هه‌موو عێراقییه‌كانی خۆشده‌ویست، ماڵه‌كه‌ی ببوه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به شێوه‌یه‌كی دۆستانه چاره‌سه‌ری بۆ كێشه و ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌دۆزیه‌وه.
ده‌شڵێت، سه‌رۆك مام جه‌لال ته‌نها موڵكی خانه‌واده‌كه‌ی و كوردستان نییه، به‌ڵكو مێژوو و سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقییه‌كانه كه له بیر ناكرێ و پێویسته ئه‌زموونی سیاسی و سیاسه‌ته‌مه‌دارانیش له عێراق سوود له‌و مێژووه وه‌ربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP