عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نشیتمانی، له پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، په‌یامێكی ڤیدۆی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم، هاتووه: له هه‌موو كات و ساتێكی ناخۆشدا هه‌موو گه‌لێك یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی خۆی هه‌یه و پێویسته له هه‌موو بارودۆخه‌كاندا سودو په‌ند له ئه‌زمونیان وه‌ربگرێت و له‌سه‌ر رێگا‌و هه‌ڵویسته‌كانیان به‌رده‌وام بێت.
هاوكات ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه: پێنج ساڵ ساڵ به‌سه‌ر كۆچیی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێ، نه‌مانی سه‌رۆك مام جه‌لال له گۆڕه‌پانی سیاسی كورستان و عیراق له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی وڵات‌دا، بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك مام جه‌لال زۆر گرنگه‌و نه‌بوونیشی كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP