هێزێکی سه‌ربه دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق، هەڵیانکوتاوه‌ته سەر بارەگای کۆمپانیای( G4s )ی به‌ریتانی تایبه‌ت به دۆسێی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی، داوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی باره‌گاكه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت، به‌ڵام دواجار هێزه‌كه دوای مشت و مڕو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توند ده‌توانن بچنه نێو باره‌گاكه.
به پێی ئاگادارینامه‌یه‌كش، کۆمپانیای G4S Security ، کۆتاییهاتنی خزمەتگوزارییەکانی خۆی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیاندوه.
به‌پێی ئه‌و ئاگادارینامه‌یه، كه کۆمپانیاکە ئه‌مڕۆ 4ی تشرینی یەکەمی 2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراقه‌وه، ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كۆتایی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كۆتایی پێهێنراوه.
كۆمپانیاكه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق، له‌ناكاو و پێش هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته، ئاگاداریكردووه‌ته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP