بۆ کۆتایهێنان بە مووچه‌ی خانەنشینی 220 هه‌زار دیناری،21 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له نوسراوێكدا كه 21 په‌رله‌مانتار ئیمزای له‌سه‌ر كردوه هاتووه، "پاڵپشت به بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی 77ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازه یاسای به‌ركاركردن و پیاده‌كردنی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2014 یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو، له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رزده‌كه‌ینه‌وه، داوا ده‌كه‌ین له نزیكترین كاتدا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندبكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP