دادگای دهۆك ئەمڕۆ له یەکەمین دانیشتنی‌دا ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی تاوانی كوشتنی فاروق میرزا و كچه‌كه‌ی به ناوی ئاخین، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژه‌كه ده‌ركرد.
ئەمڕۆ 5-10-2022 له دادگای دهۆك له یەکەمین دانیشتن ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی كوشتنی فاروق میرزا و ئاخینی كچی، دوای ئه‌وه‌ی بكوژ دانی‌نا به تاوانه‌كه‌یدا، دادگای سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
4ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، فاروق میرزا خەلەف-ی تەمەن 42 ساڵ كه ئاواره‌ی قه‌زای شه‌نگال و نیشته‌جێی كه‌مپی جه‌مشكۆی قه‌زای زاخۆ بو بێسەروشوێن بون، دوای چوار رۆژ پۆلیس تەرمی فاروقی دۆزییەوە و دوای چەند رۆژێکیش دیکەیش تەرمی ئاخین دۆزرایەوە.
شەوی 11ی ئابی 2022 هێزه‌كانی پۆلیس بکوژی (فاروق میرزا خەلەف) و كچه‌كه‌یان لە گەڕەکی سەرھلدان دەستگیركردو بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی دھۆک، بکوژەکە دانی بە تاوانه‌كه‌یدا هێناوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP