دەرباز کۆسرەت رەسول سەردانی مەڵبەندی هەولێر دەکات

کوردستان
16:53 - 2022-10-05

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥/١٠/٢٠٢٢ دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی ٣ی هەولێری کردو لەلایەن د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.

لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ جێگرو کارگێڕو بەشەکانی مەڵبەند، کە د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق و رۆڵی یەکێتیی خستەڕوو.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول تیشکی خستەسەر ژیانی حزبایەتی و ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بە ئاراستەی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، لەمڕووەوە بە ئامادەبووانی راگەیاند کە یەکێتیی پێویستی بەهەموو تواناکانەو دەبێت هەموومان لای خۆمانەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی بەرنامەی حزب.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی بەشداربووان بوو، چۆنیەتی کارکردن لە داهاتووداو رێکخستنەوەی خێراتری ئۆرگانەکانی سنووری هەولێر گفتوگۆی جدی لەبارەوە کرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP