بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەى دەستگیرکرد کەڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە لەچەمچەماڵ
سهعات 3:15 دەقیقەی شەوی ( 22 لەسەر 23/ 9/ 2022 لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو نارنجۆكێك ههڵدهدهنه ماڵەکەیەو تەقەشى لێدهكهن.
پاش ڕوداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لەتۆمەتبارە بریندەرەکان بەناوی (م. ج.ج ) گیانى لەدستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێت.
دواى ئاگادارکردنەوەی هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تیمەتایبەتەکانيان ڕاسپارد بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران بهمهبهستى دهستگيركردنيان.
سەرەنجام دواى وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٣٤٥) لەیاسای سزادان لەلایەن هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران، یەکێک لەتۆمەتبارەكان ناوی(ک.ف. ن) شۆفێرى ماتۆڕ سكيلهكهيه وهك لەگرتەڤیدۆیەکەدا دیارە، ئەوی دیکەشیان بەناوی (م. ح . ن) هەستاوە بەدابینكردنی چەك تەقەمەنی بۆیان.
بههۆى ئهوهى لهكاتى هێرشهكه ئهو ماڵه كهسيان له لهماڵ نهبوون تەنها زیانی ماددى لێكهوتۆتهوه.
راگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP