قوباد تاڵەبانی : لە رۆژی جیهانی مامۆستادا بە شانازییەکی زۆرەوە پێشوازیم کرد لە چوار مامۆستای دڵسۆز و خەمخۆر

کوردستان
20:10 - 2022-10-05

قوباد تاڵەبانی :
لە رۆژی جیهانی مامۆستادا بە شانازییەکی زۆرەوە شەرفەمندبووم پێشوازیم کرد لە چوار مامۆستای دڵسۆز و خەمخۆر، مامۆستایان؛ جەمیلە سابیر قادر، عەبدولخالق محەمەد عەلی، عەلی عەبدوڵا ساڵح و ئیسماعیل خۆشناو و وەک نمونەی هەموو مامۆستا دڵسۆزەکانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنان و چەپکە گوڵی خۆشەویستیمان پێشکەش کردن.

ئەو چوار مامۆستا ئازیزە و مامۆستایانی تر نمونەی مامۆستای دڵسۆزن کە چەند دەیەی تەمەنیان خەمخۆرانە نەوە دوای نەوەیان پەروەردە کردوە، هەربۆیە ویستمان لەڕێگەی ئەوانەوە پەیامی رێزلێنان ئاراستەی هەموو مامۆستایانی کوردستان بکەین کە لە سەختترین کاتەکاندا و لە سەردەمی قورستترین قەیرانەکاندا بەرگەیان گرت و نەیانهێشت کەرتی پەروەردە بوەستێت

ئێمە تا ئەبەد قەرزاری مامۆستایانین و داوای لێبوردنیشیان لێ دەکەین کە نەمانتوانیوە وەکو پێویست وەڵامی چاکە و دڵسۆزی و بەخشەندەییان بدەینەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان.

پێشموایە وەک حکومەت رەنگە باشترین وەڵام بۆ چاکە و بەخشەندەیی مامۆستایان ئەوەبێت، زەمینە و دەرفەت بڕەخسێنین بۆ ئەو نەوانەی ئەوان پەروەردەیان کردوە تا بە باشترین شێوە خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP