مامۆستا زيدان عه‌لى مه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى دواناوه‌ندى شه‌هيدان له‌گوندى سنور له قه‌زاى داقوق، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دوو مامۆستاى تر ده‌چێت بۆ پاكردنه‌وه‌ى خوێندگه‌كه‌يان به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ ساڵى نوێى خوێندن، دواى خاوێنكردنه‌وه‌ى خوێندگه‌كه‌ى، به‌پاسكه‌ى به‌ته‌نها بۆ ماڵ به‌ڕێده‌كه‌وێت و له‌لايه‌ن دوو خوێندكارى خۆى به‌ماتۆڕسكيل ده‌يشێلن و دواترش به‌دار و بۆكس هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌رى.
سه‌ره‌نجام قاچێكى و سه‌رى ده‌شكێت و به‌سه‌ختى بريدار ده‌بێت ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى داقوق ده‌كرێت .
به‌وته‌ى مامۆستا زيدان عه‌لى ئه‌وكه‌سانه‌ى هێرشيان كردۆته‌سه‌رى خوێندكارى خۆين و له‌وانه‌كان كه‌وتوون ده‌يان ناسێته‌وه و سكاڵاى ياسايى له‌سه‌ريان تۆماركردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP