بۆ ١٣ هه‌مین رۆژ له‌سه‌ریه‌ك، تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران سنوری برادۆستیان تۆپباران كرده‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه دانیشتووانی هه‌شت گوندی سنوره‌كه نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
به‌یانی ئه‌مرۆ جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنوری برادۆستیان تۆپباران كردووه.
تۆپبارانه‌كانی ئێران ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته ناو خه‌ڵكه‌وه و زیانی زۆریش به‌ر ره‌ز و باخی هاوڵاتیان كه‌تووه.
له ماوه‌ی ١٣ رۆژی رابردوودا، ئێران به به‌رده‌وامی هه‌شت گوندی سنوری برادۆستی تۆپباران كردووه كه به‌و هۆیه‌وه دانیشتوانی ئه‌و گوندانه ئاواره‌بوون و هاوكات نزیكه‌ی ٥٠٠ جوتیاری سنوره‌كه‌ش زیانی ماددیان پێگه‌یشتووه و ناتوانن بچنه سه‌ر كێڵگه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان، دوو خوێندنگه‌ش داخراون و زیاتر له ٥٠ خوێندكاریش له خوێندن دابڕاون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP