20 په‌رله‌مانتار به نوسراوێك داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، پێشنیازه یاسای به‌ركار و كارپێكردنی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2014، یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جیاوازی خانه‌نشینی شارستانی و خانه‌نشینی سه‌ربازی و هێزه‌كانی ناوخۆ و نه‌هێشتنی خانه‌نشینی 220 هه‌زار دیناریی، له نزیكترین كاتدا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندبكرێت.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت، ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌پێی 8 یاسا كار له‌گه‌ڵ پرسی خانه‌نشین ده‌كات، به پێی ئه‌و یاسایانه زۆرێك له فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی ناوخۆ له پۆلیس و ئاسایش، پاش زیاتر له 30 ساڵ خزمه‌ت، بڕی 220_300 هه‌زار دینار موچه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
وتیشی ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌كسانی له موچه‌ی خانه‌نشینیدا به‌دی بێت و هیچ موچه‌یه‌كی خانه‌نشینیش له 400 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت. جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش له‌لای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌ش نزیكه‌ی 10 ملیار دیناری پێویسته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP