هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماركۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
14:11 - 2022-10-06

محه‌مه‌د شمه‌ری ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، پێده‌چێت كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه‌.
"محه‌مه‌د شمه‌ری" له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له‌یه‌كێتی و پارتی كردووه‌، له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار په‌له‌ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌واو بكرێن. ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا یه‌كێتی و پارتی ڕێك نه‌كه‌ون، داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌، چوارچێوه‌ وه‌ك گه‌وره‌تریین كوتله‌ ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێكردووه‌و،"محه‌مه‌د شیاع سودانی" بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریكردووه‌. پێشتریش "عه‌باس عامری" ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاندبوو، ماوه‌ی 10ڕۆژ دراوه‌ته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان، بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە