به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێ و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه، ئه‌مساڵ به‌بێ یاسای بودجه دۆسییه‌كانی دارایی و ئابوریی به‌ڕێوه‌چوون، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی بیكاری زیاتر ده‌بێت و خزمه‌تگوزاریی گشتیش پاشه‌كشێ ده‌كات.
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌باره‌ی قه‌یرانی ئابوریی و ده‌رهاویشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه رایگه‌یاند، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان، واده‌كات ڕێژه‌ی بێكاری زیاد بكات، چونكه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی نییه و نه‌بوونی یاسای بودجه‌ش ڕێگرده‌بێت له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن.
ئاشكراشیكرد، نه‌بوونی حكومه‌تێك ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت و یاسای بودجه‌ی گشتی نه‌بێت. كێشه‌ی ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له ساڵی داهاتوودا حكومه‌ت ناتوانێت هاوشێوه‌ی ساڵی 2022 به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 درێژه به سیاسه‌تی دارایی و ئابوری بدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP